دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکوری پارێزگای حەجە، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢

دووشەممە 14 شوبات 2022 - 22:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=6889

ئەنساروڵڵا گەمارۆی شارۆچکەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجەی تێکشکاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان لە بەرەی باکوری حەجە، هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ تێکشکاندنی گەمارۆی شارۆچکەی حەرەز لە ١١ی شوباتەوە تا ئێوارەی دوێنێ بەردەوام بوو. لە کۆتاییدا هاوپەیمانی سعودیە ناچارکرا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی حەرەز بکشێتەوە و گەمارۆی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەو شارۆچکەیە تێکشکێنرا.

لەئێستادا بنکەی ئەلمحسام، جەبەل ئەلمحسام، گوندەکانی ئەلحەوسلە، ئەلعوجرە و ئەلراحە لە ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی سعودیە دەرهێنراون و پێکدادانەکان لە جەبەل ئەلهیجە و گوندەکانی دەوروبەری سێ گۆشەی عاهم بەردەوامە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە سەرەتای دەسپێکردنی ئەم پێکدادانە تا ئێستا ١٠١ جار میحوەرەکانی حەرەز-یان بۆردومان کردووە.

ئەنساروڵڵا هێرشەکانی لەسەر ڕێگای ئەلمزرق چڕ کردۆتەوە و کۆنترۆڵ کردنی بەرزاییەکانی ئەلهیجە، ئەلشبکە و ئەلنار لە هەنگاوەکانی داهاتووی ئەنساروڵڵا لەو میحوەرە هەژمار دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *