پێکدادانی ئەنساروڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز + ڤیدیۆ

شەممە 12 شوبات 2022 - 21:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=6832

ئەنساروڵڵا هێرشێکی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری باکوری ئیدارەی جەبەل حەبەشی لە ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز تێکشکاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی مەنسور هادی بۆ سەر ناوچەکانی باکوری ئیدارەی جەبەل حەبەشی لە ٦ی ئەم مانگە، بەرزاییەکان و گوندەکانی باشوری ناوچەی ئەلعەین لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستیان بەسەردا گیرا. دوابەدوای ئەوە ئەنساروڵڵا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی باشوری ئەلعەین، هێزەکانی لە میحوەری هجدە بۆ ئەو ناوچەیە گواستەوە.
هێزی موشەکی ئەنساروڵڵا وەک پشتیوانیەک بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە، بە موشەکێک گردبونەوەی هێزەکانی مەنسور هادی لەم میحوەرە و بە تۆپخانە میحوەرەکانی دیکەی کردە ئامانج. لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا، ناوچەکانی باشوری ئەلعەین لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆڵ کرانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان، هۆزەکانی ئیدارەی جەبەل حەبەشی پەیامێکیان بۆ ئەنسارۆڵڵا ناردووە و داوای ئاگربەست و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنیان لەو ناوچانە کردووە کە لەلایەن ئەنسارۆڵڵاوە پێشوازی لێ کراوە.

میحوەرەکانی باکوری پارێزگای تەعەز دوای پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠١٧، شەڕ و پێکدادانی ناوبەناوی بە خۆیەوە بینیوە کە زۆربەیان لەلایەن هێزەکانی مەنسور هادی و تاریق ساڵح ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *