گواستنەوەی چەندین داعشی بە رەگەز عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە لە سوریا

دووشەممە 12 نیسان 2021 - 16:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=682

هەواڵە تایبەتەکان: ئەنجومەنی زانایانی موسڵمانی عێراق لە گواستنەوەی ٣٠ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش لە کەمپێکی سنوری لەلایەن ئەمریکاوە هەواڵی دایەوە.

هەواڵە تایبەتەکان: ئەنجومەنی زانایانی موسڵمانی عێراق لە گواستنەوەی ٣٠ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش لە کەمپێکی سنوری لەلایەن ئەمریکاوە هەواڵی دایەوە.

جەبار مەعموری سەرۆکی لقی دیالەی ئەنجومەنی زانایانی موسڵمانی عێراق لەم بارەیەوە رایگەیاند: واشنتۆن هەوڵی دروست کردنی ناسەقامگیری ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و بۆ ئەم مەبەستە سوود لە تیرۆرستانی داعش لە کەمپی هۆل (الهول) لە سوریا وەردەگرێت.

نابراوە بە ئاماژە بەو ٣٠ هەزار کەسەی کە لە کەمپی هۆل نیشتەجێن، ووتی: لە ٧٢ کاتژمێری رابردوو زیاتر لە ٣٠ داعشی بە رەگەز عێراقی لە کەمپی هۆل لەلایەن ئەمریکاوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و ئەم نیگەرانیە هەیە کە بۆ کاری تێکدەرانە لە عێراق بەکاربهێنرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها ئاژانسی فەرمی سوریا لە سەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایگەیاند بوو کە ئەمریکا ٤٠ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە کەمپی هۆلەوە (الهول) بردووەتە یەکێک لە بنکە نایاساییەکانی خۆی لە شاری شەدادی نزیک پارێزگای حەسەکە.

شایانی باسە، هەزاران کەس لە سەرکردە و ئەندامانی داعش لە کەمپی هۆل ـی سوریا دان کە دوای کۆنترۆل کردنەوەی شار و شارۆچکەکانی عێراق، بۆ ئەو کەمپە هەڵهاتوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *