دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکوری حەجە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢
هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە هێرشەکانی ئەنساروڵڵای پووچەڵ کردەوە کە هەوڵی تێکشکاندنی گەمارۆی شارۆچکەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجەیان دا بوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکوری حەجە، هاوپەیمانی سعودیە بە پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی ڕۆژی رابردووی ئەنساڕوڵڵا، توانی جارێکی تر شارۆچکەی حەرەز گەمارۆ بداتەوە. لە ئێستادا بنکەی ئەلمحسام و گوندەکانی “الحوثله”، “العوجره” و “الراحه” لە کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانی سعودیە دایە و پێکدادانەکان لە گوندی “ئەلمحسام الاسفل” و “جبل ئەلحسنین” بەردەوامە.
هاوپەیمانی سعودیە لە بەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی لە میحوەری باکوری رۆژهەڵاتی حەرەز چڕ کردۆتەوە و بە تێپەراندنی گوندی ئەلحسم، پێکدادانی بۆ وادی حەرەز گەیاندووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە سەرەتای دەسپێکردنی شەڕەکە تا ئێستا ٧٥ جار میحوەرەکانی حەرەز-یان بۆردومان کردووە.
هەندێک لە سەرچاوەکان لە خۆ ڕێکخستنەوەی ئەنساروڵڵا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی باکوری پارێزگای حەجە هەواڵ دەدەن. ئەگەر ئەنساروڵڵا هیچ هەنگاوێکی جددی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی باکوری پارێزگای حەجە نەگرێتە بەر، کەوتنی شارۆچکەی حەرەز بەم زووانە چاوەڕوان کراوە.
لێدوانەکان