یەحیا سەریع: بە درۆن ئامانجێکی سەربازی گرنگمان لە فڕۆکەخانەی ئەبها کردە ئامانج

هه‌ینی 11 شوبات 2022 - 11:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=6791

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند: یەکەی فڕۆکەوانی یەمەن بە درۆنێکی قاسفk2 ناوەندێکی سەربازی گرنگی لە فڕۆکەخانەی ئەبها لە عەرەبستانی سعوودی کردە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند: یەکەی فڕۆکەوانی یەمەن بە درۆنێکی قاسفk2 ناوەندێکی سەربازی گرنگی لە فڕۆکەخانەی ئەبها لە عەرەبستانی سعوودی کردە ئامانج.

ناوبراو رایگەیاند هێرشەکە بە وردی ئەنجام دراوە و ووتی، فڕۆکەخانەی ئەبها لەو شوێنانەیە کە بۆ کردەوەی سەربازی دژی یەمەن بەکار دەھێنرێت.

یەحیا سەریع لە کۆتاییدا داوا لە هاوڵاتیان کرد کە خۆیان لە ناوەندەکانی سەربازی بە دوور بگرن.

سەرچاوە فەرمییەکانی سعودیە ڕۆژی رابردوو (پێنج شەممە) لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها لە باشوری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سعودی هەواڵیان دابوویەوە.

هاوپەیمانی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە لەم هێرشەدا دوازدە کەس برینداربوون.

فڕۆکەخانەی ئەبها لە تەنیشت بنکەی ئاسمانی مەلک خالید لە خەمیس مەشیت، لەو ناوەندانەیە کە زۆرترین هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانانی سعودیە بۆ سەر یەمەن لەو شوێنە ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *