ووردەکاری هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەنسارۆڵڵا بۆ قووڵایی خاکی سعودیە
هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا، ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی شەوی رابردووی ئەو هێزانە بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جەددە و خەمیس مەشیت و جیزان لە ناو خاکی سعودیەی خستە ڕوو.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەنساروڵڵا بە بەکارهێنانی ١٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٢ مووشەک، شەوی رابردوو هێرشی کردوەتە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جەددە و خەمیس مەشیت و جیزان لە ناو خاکی سعودیە.
لەم هێرشەدا دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە جەددە و جبیل بە ١٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری صماد۳ و هەروەها پێگە سەربازییەکانی ئەو هاوپەیمانیە لە خەمیس مەشیت و جیزان بە ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری قاصف2k و ٢ مووشەکی بەدر١ کراونەتە ئامانج.
لێدوانەکان