دوو گروپی نوێ دژایەتی خۆیان بۆ تاڵیبان راگەیاند

پێنجشەممە 10 شوبات 2022 - 15:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=6785

دوو گروپی نوێ بە ناوەکانی “بەرەی رزگاری ئەفغانستان” و “پڵنگەکانی رزگاری تورکستان” دژایەتی خۆیان بۆ تاڵیبان راگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند کەسێکی نەناسراو لە شاری شبرغان هێرشان کردە سەر بنکەیەکی چەکدارانی تاڵیبان. لەم هێرشەدا چوار ئەندامی تاڵیبان کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای کۆتاییهاتنی پێکدادانەکە، چەکدارە نەناسراوەکان لەسەر دیواری بنکەکە دەستەواژەی “بژی پڵنگەکانی رزگاری تورکستان”یان نووسی و لەو ناوچەیە هەڵاتن.

گروپی “پڵنگەکانی رزگاری تورکستان” دووەم گروپی چەکدارە کە لە باکوری ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان چالاکی هەیە.
لە ٤ی شوباتی ئەمساڵدا گروپێکی دیکەی چەکدار بە ناو “بەرەی رزگاری ئەفغانستان” بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بوونی خۆی رایگەیاند. گروپەکە ئامانجی سەرەکی خۆی لە شەڕی چەکداری دژی تاڵیبان و بەرگریکردن لە خەڵکی ستەملێکراوی ئەفغانستان ڕاگەیاند.
بەپێی دوایین بەدواداچوونەکان، ئەم گروپانە لە پارێزگاکانی باکوری ئەفغانستان چالاکییان هەیە و هەبوونی هەر پەیوەندییەکیان لەگەڵ هێزەکانی ئەحمەد مەسعود ڕەتکردۆتەوە.

بە لەبەرچاوکردنی ناو و شوێنی ئەو گروپانە، ئەگەری ئەوە ھەیە کە “بەرەی رزگاری ئەفغانستان” لەگەڵ روسیا و تاجیکستان و گروپی “پڵنگەکانی رزگاری تورکستان” لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا پەیوەندییان هەبێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا چەکێکی زۆری لە ئەفغانستان جێهێشتووە و بە هاندانی ناکۆکییە ئەتنیکی و ئایینییەکان، میکانیزمی جەنگێکی بێکۆتایی دامەزراندووە. بۆیە پڕۆژەی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان بە ڕۆڵ گێڕانی داعش و گروپە کۆن و نوێیەکانی تر خەریکە جێبەجێ دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *