دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکوری حەجە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 10 شوبات 2022 - 12:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=6782

ئەنساروڵڵا شکستی بە گەمارۆی شارۆچکەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجە هێنا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی هێرشە قورسەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر شارۆچکەی حەرەز، ئەنساروڵڵا ماوەی دوو ڕۆژە هێرشێکی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەو شارۆچکەیە دەستی پێکردووە. ئەم هێرشە تا ئێستا بووەتە هۆی پاشەکشەی هێزەکانی هاوپەیمانی لە گوندەکانی دەوروبەری “جەبەل ئەلحسنین” و بنکەی ئەلمحسام. لە ئێستادا پێکدادانەکان لە ناوچەکانی باشوری جەبەل ئەلحسنین بەردەوامە.

ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە سەرەتای دەسپێکردنی ئەو پێکدادانە تا ئێستا بۆ ٦٠ هێرش بەرزبووتەوە. سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا دوای چەند قۆناغ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاسمانی، توانی چواردەیەمین درۆنی CH-4 تێکبشکێنێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *