تێکشکاندنی چواردەیەمین درۆنی CH-4ی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن + وێنەکان

پێنجشەممە 10 شوبات 2022 - 11:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=6779

ئەنساروڵڵا چواردەیەمین درۆنی CH-4ی هاوپەیمانی سعودیەی لە ئاسمانی ئیدارەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجە خستە خوارەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە قورسەکەی هاوپەیمانی سعودیە بۆ داگیرکردنی شارۆچکەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا وەک پشتیوانیەک لە هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەو میحوەرە، درۆنێکی CH-4ی هاوپەیمانی سعودیەی تێکشکاند.
هێرشە قورسەکەی ئەم جارەی باڵافڕەکانی هاوپەیمانی سعودیە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر میحوەری باکوری حەجە و جگە بە پشتیوانی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکرێت.

شایانی باسە لە سەرەتای دەسپێکردنی شەڕی یەمەن تا ئێستا ئەنساروڵڵا توانیوە ١٤ درۆنی CH-4 تێکبشکێنێت. ئەم درۆنە دروستکراوی وڵاتی چین و هاوشێوەی درۆنی MQ-9ی ئەمریکییە کە توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام تەقەمەنی، لەگەڵ ٤٠ کاتژمێر فڕین بە مەودای ٥ هەزار کیلۆمەتری هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *