پێشهاتەکانی یەمەن، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ + وێنە و ڤیدیۆ

چوارشەممە 9 شوبات 2022 - 18:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=6752

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا بە ڕێگری کردن لە هێرشەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانی سعودیە لە باکوری سەعدە و بیابانەکانی ئەلجەوف، ئەو هێرشانەی پووچەڵ کردەوە.

١- حەجە:
-بەردەوامی پێکدادانەکانی ئەنساروڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دەوروبەری باشور و ڕۆژئاوای شارۆچکەی حەرەز.
-پاشەکشەکردنی هێزکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بنکەی ئەلمحسام لە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی حەرەز.

٢- سەعدە:
-لە کەمینێکی ئەنساروڵڵا دژی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بیابانەکانی ئەلئەجاشر، پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش تێکشکان و ژمارەیەک لە هێزەکانی مەنسور هادی کوژران و برینداربوون.
-ئەنساروڵڵا هێرشێکی هاوپەیمانی سعودیە لە ناوچەی سنووری “مربع الشرفە” تێکشکاند. (وێنەکانی هاوپێچ تایبەت بەم هێرشەیە)
-لە ئەنجامی هێرشە تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بۆ سەر ئیدارەی منبە، کەسێک گیانی لە دەست دا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

کەمینی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە دژی هاوپەیمانی سعودیە لە بیابانەکانی باکوری ئەلجوف و ڕۆژھەڵاتی سەعدە

٣- هاوپەیمانی سعودیە لە درێژایی ٤٨ کاتژمێری رابردوو ٥٢ جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا-یان بۆردومان کردووە.

٤- ئەلحودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو ٢٧١ جار ئاگربەست – یان لە پارێزگای نەقز پێشێل کردەوە.

٥-عەبدولقادر مورتەزا، سەرۆکی لیژنەی کاروباری زیندانیانی حکومەتی ڕزگاری یەمەن لە ئاڵوگۆڕێکدا، ئازادکردنی ١٠ زیندانی ئەنساروڵڵای ڕاگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *