دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکوری حەجە، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢

سێشەممە 8 شوبات 2022 - 19:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=6714

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەڕ و پێکدادانی هاوپەیمانی سعودیە و ئەنساروڵڵا لە شارۆچکەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجە بە چڕی بەردەوامە.

بە ووتەی سەرچاوەکانی هاوپەیمانی سعودیە پێکدادانەکان لە ناوچەکانی باشور و باشوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی حەرەز بەردەوامە و هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ ڕێگری کردن لە کەوتنی شارۆچکەکە بە هەموو توانیان بەرگری دەکەن. شەوی رابردوو هێزەکانی مەنسور هادی بە سوود وەرگرتن لە تاریکی شەو و پشتیوانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگی و بێ فڕۆکەوانی سعودی توانیان بچنە ناو ناوچەکانی باشوری حەرەز و لە ئێستادا شەڕ بە چڕی لەو ناوچانە بەردەوامە.

بانگەشەی هاوپەیمانی سعودیە بۆ گەمارۆدانی تەواوەتی شارۆچکەی حەرەز دوورە لە راستییەوە و بە هۆی دژە هێرشی ئەنسارۆڵڵا، گوندی بەنی مەروان و بەرزاییەکانی محسام و ئەنحسنین لەلایەن ئەنسارۆڵڵاوە کۆنترۆڵ کراون. هەرچەندە بە هۆی پێکدادانەکانی ئەم دواییەوە هەموو ڕێگاکان بۆ حەرەز داخراون و پەیوەندی زەمینی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە حەرەز لەگەڵ ڕۆژھەڵاتی ئەم ئیدارەیە نەماوە.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو تا ئێستا ئەنسارۆڵڵا بە دوو موشەک و ژمارەیەکی درۆنی ئینتحاریەوە پێگەکان و گردبوونەوەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیەی لە ئیدارەکانی حەرەز، میدی و حەیران کردووەتە ئامانج. ئەم هێرشانە زیانی زۆری گیانی و ماددی بە هێزەکانی مەنسور هادی و بەکرێگیراوەکانی سوودانی گەیاندووە کە ووردەکارییەکانی لە ڕۆژانی داهاتوو دیار دەبێت.

پارێزگای حەجە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ٣٦ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیەوە بۆردومان کراوە.

ناوەندی ئیدارەی حەرەز لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ەوە لە دۆخێکی نیمچە گەمارۆدایە و لە ئێستادا شارەکە خەڵکی مەدەنی تێدا نیە. دوای شەڕەکانی عەدەن دەکرێت شەڕی حەرەز بە دووەم شەڕی ناو شاری یەمەن هەژمار بکرێت. بۆیە یەکەکانی قەناس و دژە زرێپۆشەکانی ئەنساروڵڵا گرنگترین ڕۆڵیان لەو شەڕانەدا دەگێڕن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *