سزاکانی ڕۆژئاوا دژ بە ڕوسیا و کێشە نوێیەکانی ئەرمینیا
سیستەمی پارەدانی نێودەوڵەتی سویفت لە ڕوسیا لەوانەیە بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییەی سنووری ئۆکرانیا، لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاوە ببڕدرێت و ئەم بابەتە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئابووری ئەرمینیا دروست دەکات.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەرمینیا بە ئاماژەدان بە قەیرانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕوسیا و کاریگەریی لەسەر سیستمی بانکی ئەلیکترۆنی و گواستنەوەی پارە و وەبەرھێنان، رایگەیاند: سزاکانی ڕۆژئاوا دژ بە ڕوسیا و پەرەسەندنی پرۆسەی جیۆپۆلەتیکە. ئەمە دەتوانێت ببێت بە یەکێک لە ڕووداوەکانی نالەباری ساڵی ٢٠٢٢ لە ئەرمینیا.
مارتن گالستیان لەسەر کاریگەری زۆری سزا داراییەکانی ڕوسیا لەسەر ئابووری ئەرمینیا ووتی: مەترسییە داراییەکان زۆر جددین و سیستەمی پارەدانی سویفتی بانکی بۆ ڕووسیا ڕەنگە ببڕدرێت. بێگومان ئاست و فراوانی کاریگەرییەکان لەسەر ئابووری ئەرمینیا، پەیوەستە بە سزاکانی دژ بە ڕووسیا.
ناوبراو ئاماژەی بە فراوانی سزاکان لەسەر کێشە جۆراوجۆرەکان لەوانە گواستنەوەی وزە کرد و گوتی: سزاکان کەرتی دارایی و ڕاگرتنی پڕۆژەی گواستنەوەی غازی نۆرد ستریم٢ دەگرێتەوە. لەو حاڵەتەدا ڕوسیا پێدەچێت بەهای دراوەکەی کەم بکاتەوە و ئێمە ڕکابەری خۆمان لەبەرامبەر ئابووری ڕوسیا لەدەست دەدەین.
لێدوانەکان