هێرشی قورسی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر باشوری شاری حەرەز + وێنەکان

یەکشەممە 6 شوبات 2022 - 16:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=6635

پێکدادانەکانی هاوپەیمانی سعودیە و ئەنسارۆڵڵا لە باشوری شاری حەرەز بە چڕی بەردەوامە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی دوایین هەواڵی میحوەری باکوری پارێزگای حەجە، لەگەڵ پێشڕەویەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری حەرەز، پێکدادانەکانی ئەو هاوپەیمانی لەگەڵ ئەنساروڵڵا گەیشتووەتە دەروازەی باشوری شارەکەوە.
هاوکات هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە ناو شارەکەدا بەردەوامە.

لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر سێگۆشەی عاهم و دەروازەی ئەلتەوال، زیاتر لە ٢٠ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەوانە: جەنەراڵ ماجد ئەلرەیادی بەڕێوەبەری دارایی ناوچەی پێنجەمی سەربازی و لیوا ڕوکن یەحیا هەیکل ئەلسەمینی فەرماندەی هێزەکانی مەنسور هادی لە بەرەی حەجە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کوژران.

بە گشتی هاوپەیمانی سعودیە بە بڕینی ڕێگاکانی هاتوچۆ بۆ شاری حەرەز، ئەنساروڵڵای لە ناو ئەو شارەدا خستووەتە دۆخێکی نیمچە گەمارۆدا. حەرەز بە گرنگترین بنکەی ئەنساروڵڵا لەسەر سنوورەکانی جیزان دادەنرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەنساروڵڵا لە سنورەکانی ڕۆژئاوای پارێزگاری سەعدە هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەلخوبە. ئەم هێرشە پارتیزانیە بووەتە هۆی کەوتنی زیانی ماددی و گیانی لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە و تا ئەم ساتە هیچ گۆڕانکاریەک لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕەکە ڕووی نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *