دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکوری حەجە، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢

شەممە 5 شوبات 2022 - 23:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=6624

هاوپەیمانی سعودیە هێرشێکی قورسی بۆ کۆنترۆڵ کردنی شاری حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجە دەستی پێ کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکوری پارێزگای حەجە، هاوپەیمانی سعودیە لە ٤ی ئەم مانگەوە هێرشی نوێی بۆ گەمارۆدانی شاری حەرەز دەستی پێ کردووە. بەم پێیە بنکەی ئەلمحسام لە ڕۆژھەڵاتی شاری حەرەز لە لایەن هاوپەیمانی سعودیەوە دەستی بەسەردا گیراو.
ئەم بنکەیە لە رابردوودا خاڵێکی سنوری سوپای یەمەن بووە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەم ساڵانەی دواییدا بە تەواوی تێکشکاوە.

لەئێستادا پێکدادانەکان لە نزیک گوندی بەنی مەروان، جەبەل ئەلمحاسم و باکوری سێگۆشەی عاهم بەردەوامە و شارۆچکەی حەرەز لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەنسارۆڵڵا دایە. هاوپەیمانی سعودیەش ئیدارەی حەرەزی وەک ناوچەی سەربازی رایگەیاندووە و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ١٥ جار ئەو ناوچانەی بۆردومان کردووە.

تا ئەو کاتەی جەبەل ئەلحسنین، گوندی موحسام و وادی حەرەز لە کۆنتڕۆڵی ئەنسارۆڵڵا دا بێت، کەوتنی شاری حەرەز زۆر لاوازە. هاوپەیمانی سعودیە بە زانینی ئەم بابەتە، بۆ گەمارۆدان و یا ناچارکردنی ئەنسارۆڵڵا بە پاشەکشە لە حەرەز، هێرشەکانی خۆی بۆ جەبەل ئەلحسنین و گوندەکانی دەوروبەری چڕ کردووەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *