حەکیم: لە سەر هەر پیلانێکی دژ بە حەشدی شەعبی بە توندی هۆشداری دەدەین

شەممە 5 شوبات 2022 - 21:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=6620

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراق، وتی: سەبارەت بە هەر پیلانگێڕییەک لە دژی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە توندی هۆشداری دەدەین.

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهید حەکیم کە لە عێراق بە ڕۆژی شەهید دەناسرێت، وتی: ئێمە لە هێڵی پێشەوەی یەکڕیزی سیاسی کورد و سوننەین و ڕێز لە تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هەمووان دەگرین بەڵام دەمانەوێت کە ئەم یەکڕیزییە ببێتە هاندەر و ڕێخۆشکەری یەکڕیزییەکی گەورەتر لە ئاستی نیشتمانیی عێراق، یەکڕیزی برایانی کورد و سوننە نابێت لە سەر حسێبی یەکڕیزی شێعە بێت.

ناوبراو وتی: ئەمڕۆ توانا ئەمنی و سەربازییەکانی ئێمە گەیشتووەتە ئاستێک کە دەتوانین پشت بە خۆمان ببەستین و پێویستمان بە هێزی سەربازیی دەرەکی نەبێت.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە وتی: سەبارەت بە هەر پیلانگێڕییەک لە دژی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە توندی هۆشداری دەدەین، ئەم ڕێکخراوە بەوپەڕی تواناوە بەرگریی لە گەل و نیشتمان کرد.

حەکیم وتی: فەڵەستین کێشەی سەرەکی موسڵمانانە و درێژە بە پاڵپشتی لەو گەلە دەدەین و لە هەر هەلومەرجێکدا لە گەڵ ئەوان دەمێنینەوە و عێراق دژی هەر هەوڵێکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *