وێنە| ئۆپەراسیۆنێک لە سێ میحوەرەوە لە دیالە دژ بە داعش دەستی پێکردەوە + ڤیدیۆ
هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راگەیێندراوی شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیالە دژ بە تیرۆرستانی داعش دەست پێ کردەوە.
هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راگەیێندراوی شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیالە دژ بە تیرۆرستانی داعش دەست پێ کردەوە.
موسەوی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە میحوەری دیالە رایگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمڕۆ بە بەشداری هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە دیالە لە سێ میحوەرەوە دەستی پێ کردووە.
ئەم فەرماندەیە هەروەها زیادی کردەوە، میحوەری یەکەم لە ناوچەی کشکول لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ناحیەی قەرە تەپە تا تل سمان لە ڕۆژهەڵاتی روباری نارین، میحوەری دووەم لە لای ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین لە ناوچەی “الطبج”ی باکوری روباری دیالە بە دووری ١٨ کیلۆمەترەوە تا دەگاتە میحوەری یەکەم لە نزیک ناوچەی “عیون الخشالات” و هەروەها میحوەری سێیەم لە رۆژئاوای روباری نارین لە ناوچەی ساری ـەوە تا دەگاتە میحوەرەکانی دیکە، دەبێت.
لێدوانەکان