زانیاری_سەربازی: شەپۆلدەر یان Wave rider چیە؟

شەممە 5 شوبات 2022 - 16:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=6604

شەپۆلدەری هایپەرسۆنیک جەستەیەکە کە لەسەر بنەمای شەپۆلی شۆک لە ئاستی خوارەوەی خۆیدا ڕووبەرێکی پەستانی بەرز دروست دەکات تا بەهۆی جیاوازی پەستانی نێوان ڕووکەشی ژێرەوە و ڕووکەشەکەی، هێزی پێویستی بۆ گلاید کردن لە ماخێکی فڕینی زۆر بەرزدا دروست بکات.

لە چەکە سەربازییەکاندا لەگەڵ دەرکەوتنی چەکی هایپەرسۆنیکی نوێ، کڵاوەکانی هایپەرسۆنیک بە گشتی شەپۆلدەر لە دیزاینی ئایڕۆدینامیکیاندا بەکار دەھێنرێت. ئامانجەکە بەدەستهێنانی ڕێژەی گونجاوی پاش هێزە بۆ ئەوەی چەکەکە مەودایەکی پەسەندی لە کەمترین کاتی گونجاودا بەدەست بهێنێت.

لە دیزاینی شەپۆلدەری هایپەرسۆنیک دا، هەوڵدراوە تا ئەو ڕادەی کە دەکرێت پاڵەپەستۆی هەوای ئاستی خوارەوە بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین کارامەیی، تێکەڵی پاڵەپەستۆی هەوای نزمی ڕووکەش نەکرێت.

یەکێک لە باوترین شێوازەکان لە دیزاینی ڕووکەشە ئەندازەییە ئاڵۆزەکان، شێوازی Wave Derived Compression Surfaceـه.

موشەکی چینی DF-17 یەکێکە لە مووشەکی بالیستیکەکانی خاوەن کڵاوەی هایپەرسۆنیک. بەم دواییانە کۆریای باکوور موشەکی مەودای مامناوەندی خاوەن کڵاوەی گلایدەری هایپەرسۆنیکی تاقیکردەوە کە بە پێی دیزاینەکەی پێدەچێت بە گواستنەوەی تەکنەلۆجیا لە چینەوە ئەم تەکنەلۆجیایە بەدەست هێنابێت.

ڕووسەکان هەروەها بەدوای بەکارهێنانی ئەم چەکە وەک چەکێکی دوور مەودان. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان موشەکێک بە ناوی AGM-183 ARRW پەرەی پێ دەدرێت کە لە ئاسمانەوە دەهاوێژرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *