عەبدوڵڵا قەرداش سەرکردەی داعش کێ بوو؟
عەبدوڵڵا قەرداش کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا لە شاری ئەتمەی پارێزگای ئیدلب لە سوریا کوژرا، کێیە؟
عەبدوڵڵا قەرداش لە ساڵی ١٩٧٦ لە پارێزگای نەینەوای عێراق لە دایک بوو. باوکی بانگدەری مزگەوت و وەک دەوترێت لە سەلەفیە ناسراوەکان بووە.
قەرداش ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە سەردەمی سەدام حوسێن بوو و زانیاری کەمی لەسەر ناوبراو بەردەستە. ناوبراو دەرچووی پەیمانگەی ئیمام ئەلعەزەم لە زانکۆی موسڵ بووە.
ئیبراهیم هاشمی پێش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش، بەرێوەبردنی زۆربەی کاروباری ئەو گروپەی لە ئەستۆدا بووە و بە کەسێکی زیرەک لە کاروباری داعش ناسراو بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٤ لەو گروپەدا کاری کردووە.
لە ساڵی ٢٠٠٤دا، قەرداش پاش ئەوەی بەیعەتی بە ئەبو موسعەبی زەرقاوی دا و لە دەرکردنی فەتوا و… چالاکی هەبوو، لە ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش نزیک بوویەوە. پاش چەند ساڵێک هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٨ لە موسڵ دەستگیریان کرد و لە زیندانی بۆکا لە پارێزگای بەسرە بە تۆمەتی ئەندامێتی و هەبوونی پلە و پۆست لە گروپی ئەلقاعیدە زیندانی کرا. قەرداش لە ساڵی ٢٠٠٩دا بە هۆکارێکی نادیار لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە زیندان ئازاد کرا.
حاجی عەبدوڵڵا بەرپرسی بەشی ئاسایشی داعش بوو. ئەم بەشە کە یەکێک لە دەزگا هەرە بەهێزەکانی داعش بوو، ئەرکی پاراستنی فەرماندەکان و شەڕی دوژمنانی ئەو ڕێکخراوەی لە ئەستۆ دا بوو و سەرکردایەتی راستەوخۆی شەڕی چەکدارانی داعشی لە رەقە دەکرد. ناوبراو پۆستی وەزیری بەرگری داعشی گرتە ئەستۆ و لە کاتێکدا داعش بە نیازی دامەزراندنی گروپێکی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە لوبنانی بوو، لەلایەن ئەبوبەکر عێراقی جێگری پێشووی بەغدادی، وەک سەرۆکی لقی گروپی داعش لە لوبنان دیاری کرا، بەڵام ئەم پلانە دوای ماوەیەک سەری نەگرت. لە کۆتاییدا و لە مانگی ئابی ٢٠١٧دا وەک جێگری سەرکردەی داعش دیاری کرا.
لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹دا و دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، گروپی داعش ئەبو ئیبراهیم هاشمی بە خەلیفەی نوێی ئەو گروپە ناساند.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠، واشنتۆن ٥ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ ئەو کەسە دیاری کرد کە زانیاری دەربارەی سەرکردەی ئەو کاتەی داعش دا هەبێت.
لە کۆتاییدا و لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ “ئەمیر موحەمەد سەعید عەبدولڕەحمان” سەرکردەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا لە شاری ئەتمەی سەر بە پارێزگای ئیدلبی سوریا کوژرا.
لێدوانەکان