هێرشی قورسی جوداخوازەکانی بەلوچ بۆ سەر بنکەکانی سوپای پاکستان

هه‌ینی 4 شوبات 2022 - 10:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=6578

چەکدارانی گروپی “بەرەی رزگاری بەلوچستان” هێرشی قورسیان لە دژی بنکەکانی سوپای پاکستان لە ناوچە سنوورییەکانی ویلایەتی بەلوچستان ئەنجام دان.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی میدیاکانی پاکستان، هێرشی لیوای “مەجید بریگید”ی سەر بە گروپی “بەرەی رزگاری بەلوچستان” لە چەند شەوی رابردووەوە بۆ سەر بنکەکانی نوشکی و پەنجگور دەستی پێ کردووە. پێکدادانەکە تا ئێوارەی رۆژی رابردوو بەردەوام بووە و سوپای پاکستان بە پشتیوانی هەلیکۆپتەرەکانی هێزی ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە توانیویەتی ئەو بنکانە کۆنترۆڵ بکاتەوە.

لەم پێکدادانەدا ٧ کەس لە هێزەکانی پاکستان و ٩ کەسیش لە چەکدارانی “بەرەی رزگاری بەلوچستان” کوژراون.
گروپی “بەرەی رزگاری بەلوچستان” لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی کوژراوانی رایگەیاند کە لەم پێکدادانەدا ١٠٠ کەس لە هێزەکانی سوپای پاکستان کوژراون. هەندێک لە میدیاکانی پاکستانی ژمارەی کوژراوانی”بەرەی رزگاری بەلوچستان”یان زیاتر لە ١٥ کەس رایگەیاندووە.

“بەرەی رزگاری بەلوچستان” لەو گروپە جوداخوازەکان لە پاکستانە کە هێرشی ئینتحاری، تیرۆر، چەکداری و … بە مەبەستی دامەزراندی وڵاتی بەلوچستان دژی حکومەتی پاکستان ئەنجام دەدات. ئەم گروپە و گروپەکانی دیکەی جوداخواز لە دەیەی ٧٠ دامەزراون، بەڵام جموجۆڵەکانیان لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *