حوسی: ئەمریکا و ئیسرائیل دوژمنانی راستەقینەی موسڵمانانن
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا جەختیکردەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل دوژمنانی راستەقینەی موسڵمانانن، و ووتی کە ئەم دوژمنانە هەواڵی دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕی لە نێوان خەڵکی یەمەن دەدەن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن میوانداری شاندێکی هۆزەکانی، خب، ئەلشعف، ئەلیەتمە، و دهم لە ئەلجوف و شاندێکی هۆزی ئەلعبدیەی لە مارب کرد.
کەناڵی ئەلمۆسەیرە لە زاری ڕێبەری ئەنساروڵڵا رایگەیاند: ئێمە دەبێت هەوڵی بەرقەراری ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها لێکتێگەشتن و برایەتی لەنێوان دانیشتوانی ئەلجوف بدەین، و ئاشتی گشتی لە ئەلجوف و ئاسایش و سەقامگیری و هەماهەنگی لەنێوان بەرپرسان و کەسە دیارەکانی پارێزگاکەدا بەرقەرار بکەین.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل دوژمنانی راستەقینەی موسڵمانانن و هەواڵی دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕی لە نێوان خەڵکی یەمەن دەدەن.
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ووتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن کێشە و ناکۆکییەکانی جیهانی ئیسلام لە بەرژەوەندی خۆیاندا بەکار بێنن، ڕژێمی زایۆنیستی و بەکرێگیراوەکانی، گەلی یەمەن بە دوژمنی هاوبەشی خۆیان دەزانن، هەڵوێستی ئیمارات، ڕژێمی زایۆنیستی و سعوودیە لە دژی گەلی یەمەن لە چاوپێکەوتنەکانی ئەواندا بە تەواوی ڕوونە.
حوسی ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەکردنی ڕیاز لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و گەلی یەمەن گرت و ئاماژەی بەوە کرد: سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی ئیماراتی کرد و سعوودیەش هەرێمی ئاسمانیی بە ڕووی ناوبراودا کردەوە بەڵام ئاسمانی خۆیان بۆ میللەتی ئێمە قەدەغە کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بە هێرشەکەی چەند ڕۆژی رابردووی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر زیندانی سەعدە کرد و ووتی، ئەو دەستدرێژییە بە ئەنقەست ئەنجام درا، ئەمە لەکاتێکدایە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەش لە شوێنی زیندانەکە ئاگادار بوون.
لێدوانەکان