کاردانەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە بۆردومانەکەی باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە

پێنجشەممە 3 شوبات 2022 - 10:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=6533

موحەممەد ئەلزیادی ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەلایەن ئەم گروپەوە لەبارەی بۆردومانەکەی ناوچەی شنگال هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەلزیادی لە لێدوانێکدا لەمبارەیەوە رایگەیاند: حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و لاوازی حکومەتی ناوەندی دەقۆزێتەوە بۆ بەردەوامی دان بەو پێشێلکاریە و داگیرکردنی خاکی عێراق.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ووتی: بەیاننامەی چوارچێوەی هەماهەنگی حکومەتی کازمی بە بەرپرسیارە دەزانێت بەرامبەر ئەو تاوانەی کە لە دژی خەڵکی عێراق و شنگال ئەنجام دراوە.

پێشتر ئەلخال عەلی، فەرماندەی فەوجی لالش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زیاتر لە ٤٠ هێرشیان کردووەتە سەر پارێزگای نەینەوا و کامپی ئاوارە ئێزیدییەکان-یان کردووەتە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *