گفتوگۆکانی ستراتیژی عێراق و ئەمریکا

یەکشەممە 11 نیسان 2021 - 09:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=651

بەشێک لەو باوەڕەدان ئەمریکا هەوڵی ئەوە دەدات لەگەڵ ڕووبەڕوو کردنەوەی حکومەتی عێراق و گروپەکانی موقاوەمە و هەروەها زیندوو کردنەوەی داعش، هەژموونی خۆی لە عێراق زیاتر و پاساوێک بۆ مانەوەی لە عێراق دروست بکاتەوە.

دوای ئەنجامدانی دوو کۆبوونەوەی ستراتیژی لە نێوان وڵاتانی عێراق و ئەمریکا لە ١١-٦-٢٠٢٠ و ٩-١٠-٢٠٢٠؛ گەڕی سێیەم و تازەی ئەم گفتوگۆیانە لە ٧ی ئەم مانگە دەستی پێکردەوە و بڕیار وا بوو دوو لایەن لەسەر بابەتی ئەمنی، ئابووری، سیاسی، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و چۆنیەتی و کاتی کشانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق و چەندین بابەتی دیکە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن. بەڵام ئەم گفتوگۆیانە بە بێ هیچ رێککەوتنێک لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، کۆتایی پێ هات.

بە بەرچاو وەرگرتنی بڕیارەکانی کۆشکی سپی، ئەوەی دیارە ئەمریکا نیازی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق نیە، کە بە بۆچوونی هەندێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە، کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق چۆڵ کردنی مەیدان بۆ ئێران و هەروەها هەلێکە بۆ یەکگرتوویی هێزەکانی موقاوەمە لەو وڵاتە، کە ئەمەش لەگەڵ ستراتیژیەتی بەرپرسانی ئەمریکا ناگونجێت.

لە گەڕی سێیەمی کۆبوونەوەکانی ئەمریکا و عێراق کە لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، هەندێک لە بەرپرسانی حکومی و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سەربازی عێراق ئامادە بوون. وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: گرنگی بە پەرەپێدانی کاری هاوبەش لە هەموو بوارەکان لەگەڵ ئەمریکا دەدەین.

شەیخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائبی ئەهلی حەق هەروەها لەمبارەیەوە رایگەیاندوە: گفتوگۆ لەسەر پێویستی عێراق بە هێزە بیانییەکان لە وڵات، بێ ڕێزی بە هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراقە، لە سەرو هەموویانەوە هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی.

لەلایەکی دیکەوە هاوپەیمانی نەسر و هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ ڕاگەیاندنی پشتیوانیان لەم گفتوگۆیانە، داوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دیاری کردنی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و چوونە دەرەوەیان لە عێراق کردەوە.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەم بارەیەوە رایگەیاند: عێراق تەنیا خوازیاری پەیوەندی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و بازرگانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و ئێمە بە هیچ شێوەیەک داگیرکاری و ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێراق قبوڵ ناکەین. ئەگەر ئەمریکییەکان لە عێراق نەکشێنەوە، بە بەرگری ناچاریان دەکەین عێراق بە جێ بێڵین.

کاطع رکابی ئەندامێکی کومیسیۆنی ئەمنی و بەرگری پارلەمانی عێراق لە ٧ی ئەم مانگە و هاوکات لەگەڵ گەڕی تازەی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، لە پێکهێنانی لێژنەیەک لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە هەواڵی دا بوویەوە کە ئەرکی دیاری کردنی کات و خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ناوبراو چەند مانگ پێش ئێستاش هەروەها لە پێکهێنانی لێژەیەکی هاوشێوە بۆ ئەم مەبەستە هەواڵی دا بوویەوە.

بەشێک لەو باوەڕەدان ئەمریکا هەوڵی ئەوە دەدات لەگەڵ ڕووبەڕوو کردنەوەی حکومەتی عێراق و گروپەکانی موقاوەمە و هەروەها زیندوو کردنەوەی داعش، هەژموونی خۆی لە عێراق زیاتر و پاساوێک بۆ مانەوەی لە عێراق دروست بکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *