هەوڵی سەرکردەی تحریرئەلشام بۆ لابردنی ناوی ئەم گروپە لە لیستی تیرۆرەوە

چوارشەممە 2 شوبات 2022 - 12:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=6504

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرکردەی تحریرئەلشام هەوڵ دەدات بە ئامادەبوون لە کامپی ئاوارەکان و گەیاندنی هاوکاری بە خەڵکی سڤیل، ناوی خۆی و گروپەکەی لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت.

ڕۆژی رابردوو موحەممەد ئەلجولانی، سەرکردەی تحریرئەلشام (جەبهە ئەلنوسرەی پێشوو کە بە باڵی ئەلقاعیدە لە سوریا ناسراوە) لە ناوچەکانی باکوری ئیدلب بە جلی مەدەنیەوە بینرا. ناوبراو بە یاوەری بەرپرسانی مەدەنی تحریرئەلشام لە کامپی دیر حەسەن لەگەڵ هەندێک لە دانیشتوانی کامپەکە گفتوگۆی کرد. ئەلجولانی لەم گفتوگۆیە دا ووتی: دیارە هەر کەسێک کە بەرپرس بێت لە کاروباری خەڵک، پێویستە پێداویستییەکانیان دابین بکات.

کامپەکانی ئیدلب کە هەزاران دانیشتووی دەوروبەری ئەو پارێزگایەی لەخۆوە دەگرێت، ساڵانە لەگەڵ گەیشتنی وەرزی سەرما و بارینی باران، روبەروی کێشەی زۆر دەبێتەوە. هەر لەمبارەیەوە ئەلجولانی ووتی: دروستکردنی خانوو بۆ ئاوارەکان، پێویستی بە کاتە و تایبەتمەندییەکانی گەشەکردن و خۆشگوزەرانی لە ناوچانەی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدان دەرکەوتووە.

ئەلجولانی هەوڵ دەدات بە نیشان دانی خۆی وەک کەسایەتییەکی مەدەنی و لایەنگری ئاوارەکان، ناوی خۆی و گروپەکەی لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت.

شایانی باسە لە ساڵی ٢٠١٨دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گروپی تحریرئەلشام بە سەرکردایەتی ئەلجولانی و ئەو گروپانەی پەیوەندیان لەگەڵ هەیە، خستە ناو لیستی “ڕێکخراوی تیرۆریستی”ەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *