ئاشکرابوونی زانیارییەکانی ٦٠٠ کەس لە کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سعودیە

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 13:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=65

هەواڵە تایبەتەکان: لیستێک لە ناوەکانی کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سعودیە ئاشکرا دەبێت کە سەرەڕای ناوی ئەو کەسانە، زانیارییە هەستیاریەکانی دیکەیان وەک ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن، ژمارەی ناسنامە و…ـی تێدایە.

ئەم زانیاریە نهێنیانە، کەسایەتی و ناوی کارمەندانی ئەم دەزگایە لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆنەکان و ژمارەی ناسنامە و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوون و هەروەها ئەو شوێنەی کە ئەوان لەوێ خوێندوویانە، تێیدایەتی.

بە ئاشکرا بوونی ئەم زانیارییە نهێنیانە، گورزێکی گەورە بەر دەزگای هەواڵگری سعودیە دەکەوێت و کاریگەرییەکی زۆر گەورە لەسەر وورەی هێزەکانی ئەو دەزگایە هەواڵگریەی سعودیە دروست دەکات کە تا پێش ئێستا لە ئەمنیەتی خۆیان پشتڕاست بوون.

هەروەها ئاشکرا بوونی ئەم بەڵگانە لە بارودۆخی هەستیاری ئێستای شەڕی یەمەن و ئەو شکستە سیاسی و سەربازییانەی کە هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن تووشی بووە، شکۆی سعودیە زیاتر لە جاران لە ناوچەکە و جیهان تووشی داڕمان دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *