بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣-ی ئەو هێزانەی دژی ئیمارات خستە ڕوو.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەربارەی ئەم ئۆپەراسیۆنە کە شەوی رابردوو ئەنجام درا، ووتی:
« هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە هاوکاری خوا، ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣-یان لە قووڵای خاکی ئیمارات ئەنجام دان کە ووردەکارییەکانی بەم شێوەیە:
هێرش بۆ سەر چەند ئامانجێکی گرنگ لە ئەبوزەبی بە چەند موشەکی بالیستی زولفەقار-ەوە.
هێرش بۆ سەر چەند ئامانجێکی هەستیار لە دوبەی بە ژمارەیەک درۆنی سەماد٣-ەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاری خوای بە سەرکەوتوویی بە ئامانجەکانی گەیشت. تا ئەو کاتەی بە کرێگیراوانی ئیسرائیلی (بەرپرسانی ئامارات) لە ئەبوزەبی و دوبەی هێرشەکانیان دژی خەڵکی یەمەن بەردەوام بێت، ئیمارات وڵاتێکی ناسەقامگیر دەبێت.
هەر بۆیە داوا لە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان دەکەین لە ناوەند و دامەزراوە هەستیارەکان دوور بکەونەوە، چونکە ئەو شوێنانە لە داهاتوو ئامانجی هێرشەکانی ئێمە دەبن.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن کاتێک دەبینێت گەمارۆکان خەڵکی سەربەرزی یەمەنی ئازار دەدات و هێرش و تاوانەکانی دوژمن لە دژی ئەوان ڕووی لە زیادبوون کردووە، بێ هەڵوێست نابێت.
بە هاوکاری خوای گەورە، بەرگری ڕەوا لە یەمەنی ئازیز تا کۆتایی شەڕ و لابردنی گەمارۆکان بەردەوام دەبێت و خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیڵێین.»
ئەم ئۆپەراسیۆنە گەڕی سێیەم لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلوولی یەمەنە کە لە رۆژانی رابردوو دژی ئیمارات ئەنجام دراوە. ئۆپەراسیۆنەکانی رابردوو لە ١٧ و ٢٤ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا لە دژی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شارەکانی ئەبوزەبی، دوبەی و شارەکانی باشوری سعودیە ئەنجام دران کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر ئەو ناوچانە لە ڕووی ئابووری و سیاسیەوە دروست کرد.
لێدوانەکان