کوژرانی ئەندامانی لوبنانی داعش لە پارێزگای دیالەی عێراق + ڤیدیۆ
لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق بۆ سەر پێگەکانی داعش لە پارێزگای دیالەی عێراق، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران کە چەند ئەندامێکی لوبنانی ئەو گروپە تێدا بوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا رەسوڵ ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکدا لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانی ووردی دەزگای ئەمنی عێراقی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق لە سێ قۆناغدا ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هێزە عێراقییەکان لە ناوچەی ئەعزەمیەی دیالەیان کردە ئامانج.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٩ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش کوژران کە دوای هێرشەکە دەرکەوت هەندێکیان لە ئەندامانی لوبنانی ئەو گروپە تیرۆریستییەن.
لەم دواییانەدا دەزگا حکومییەکانی لوبنان دوپاتیان کردەوە کە ٩٠ هاوڵاتی لوبنانی بە شێوەی نایاسایی و ١٠ هاوڵاتی دیکەش لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە سەردانی عێراقیان کردووە. باسم مەولەوی وەزیری ناوخۆی لوبنان لە لێدوانێکیدا لە چوونە دەرەوەی ٣٧ گەنجی تەرابلوسی لەو وڵاتە بۆ گەیشتن بە ریزەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە سوریا و عێراق هەواڵی دابوویەوە.
لێدوانەکان