ئایا هێشتا بنکەی عەین ئەسەد لە کۆنترۆلی هێزەکانی ئەمریکا دایە؟
یەکشەممە 30 كانونی دووهم 2022 - 21:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=6459
ئەلمەعلومە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی پارێزگای ئەنبار ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە گوایە بەڕێوەبردنی بنکەی عەین ئەسەد ڕادەستی ئەفسەرێکی باڵای ئەمنی عێراقی کراوە و ئەو هەواڵەی بە بێ بنەما وەسفکردەوە.
سەرچاوەکەی ئەمنی گوتیشی: ئەرکی بەڕێوەبردنی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد هێشتا لە ژێر فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکایە کە لە بینایەکی ئەو بنکەیە جێگیرن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەم بنکەیە، هیچ گۆڕانکارییەک لە هێزەکانی ئەمریکا لە ناو عەین ئەسەد ڕووی نەداوە.
لێدوانەکان