تاڵیبان بۆ خۆبەدەستەوەدانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، بارمتە دەگرێت!

یەکشەممە 30 كانونی دووه‌م 2022 - 19:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=6453

لە پێکدادانەکانی سێ رۆژی رابردوو لە پارێزگای بەغلان، زیاتر لە ١١ کەس لە هێزەکانی تاڵیبان و ئەحمەد مەسعود کوژراون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بە دانانی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی عەبدولحەمید خۆراسانی فەرماندەی هێزەکانی ئەمنی تاڵیبان لە پارێزگای پەنجشیر، هەوڵی تیرۆرکردنی ناوبراویان دا کە سەرکەوتوو نەبوو.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شارۆچکەی دەررێ سەر بە پارێزگای پەنجشیر، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی تاڵیبان و لە ئەنجامدا شەش کەس لە هێزەکانی تاڵیبان کوژران.

پێکدادانەکانی تاڵیبان لەگەڵ هێزەکانی ژێر فەرمانی بەریالی سەنگین لە شارۆچکەی خوست و فەرنگی پارێزگای بەغلان بۆ سێیەم رۆژە بەردەوامە. بە ووتەی سەبغەت ئەڵڵا ئەحمەدی ووتەبێژی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، لەم پێکدادانەدا پێنج ئەندامی تاڵیبان کوژراون. سەرچاوە خۆجێییەکان لە بارمتە گرتن و ئەشکەنجە دانی نزیکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لەلایەن تاڵیبانەوە لەم شارۆچکە هەواڵ دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *