فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕژێمی زایۆنیستی + بەڵگە
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بە بڵاوبوونەوەی چەند بەڵگەیەک، ڕەخنە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕژێمی زایۆنیستی گرت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عودەی عەوادی ئەندامی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی نەوت و وزەی خولی پێشوو لە لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، چەند بەڵگەنامەیەکی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا کرد.
عەوادی لە لێدوانێکیدا لەمبارەیەوە ووتی: ئەم بەڵگەنامانە بۆ خەڵکی عێراق، لایەنە سیاسییەکان، سەرکردەکانی عێراق و میدیاکانی ئازاد بڵاو دەکەمەوە. من بە دوای بەڵگە سەبارەت فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕژێمی زایۆنیستی بووم و وەڵامی خۆم لە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (SOMO) وەرگرت، بە ناو، ژمارە و بەرواری ئەو نەوتهەڵگرانە کە نەوتی عێراقیان بە ڕژێمی زایۆنیستی هەناردەکردووە. ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ساڵانی رابردوو و تا ئێستا بە ڕژێمی زایۆنیستی فرۆشراوە.
عودەی عەوادی لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا جەختیکردەوە کە هەفتەی داهاتوو بۆ ئەم بابەتە سەردانی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکات تا ئەرکی سەر شانی خۆی لە بەرامبەر خەڵکی عێراق و لەبەردەم خوا ئەنجام دابێت.
لێدوانەکان