ئەنساروڵڵا دوازدەیەمین درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی تێکشکاند + ڤیدیۆ

یەکشەممە 30 كانونی دووه‌م 2022 - 09:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=6437

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجوبە لە باشوری پارێزگای ماربی یەمەن خستە خوارەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەم درۆنە ئێوارەی رۆژی رابردوو (شەممە) لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجوبە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا تێکشکاوە.
ئەم درۆنە دوازدەیەمین درۆنی سیخۆری سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

یەکەم درۆن لەو جۆرە لە ١٩ی حوزەیران، دووەمیان لە ٢٢ی حوزەیران لە بەرزاییەکانی ئەلمەشجح کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای مأرب، سێیەمیان لە ١٤ی ئاب، چوارەمیان لە ٢٧ی ئەیلول لە ئیدارەی مەدغەل لە پارێزگای مأرب، پێنجەم درۆن لە ٨ی تشرینی دووەم و شەشەم درۆن لە ١٣ی تشرینی دووەم و حەوتەمین درۆن لە ٤ی کانوونی یەکەم و هەشتەمین لە ٨ی کانوونی یەکەم لە ئیدارەی ئەلجوبە لە باشوری پارێزگای مارب و نۆیەمین درۆن لە ١٠ی کانوونی یەکەم لە ئیدارەی سەرواح لەڕۆژئاوای پارێزگای مأرب و دەیەمین درۆن لە ١٦ی کانوونی یەکەم لە ئیدارەی وادی لە پارێزگای مأرب، یازدەیەمین درۆن لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا تێکشکاون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *