هێرشی موشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی ئەلعمالقە لە عسیلان
شەممە 29 كانونی دووهم 2022 - 21:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=6427
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەنساروڵڵا بە موشەک هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەیەکی هێزەکانی ئەلعمالقەی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە لە ئیدارەی عسیلانی ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە لە یەمەن.
هێرشەکە درەنگانی شەوی ٢٨ی کانوونی دووەم دژی گردبوونەوەیەکی هێزەکانی ئەلعمالقەی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە ئەنجام دراوە.
بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، لەم هێرشەدا چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش تێکشکاون و بە لایەنی کەمەوە ٤٠ کەس لە چەکداران و فەرماندەکانی هێزەکانی ئەلعمالقە کوژراون و برینداربوون.
بە لەبەرچاوگرتنی دووری پێگەکانی ئەنساروڵڵا تا ناوچەی ئەلسەفحە (٤٨ کیلۆمەتر) و هەروەها رابردووی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا، ئەگەری بەکارهێنانی موشەکی بەدرP-1 لەم هێرشەدا هەیە.
لێدوانەکان