پێشڕەوی ئەنساروڵڵا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەعدە + وێنەکان

شەممە 29 كانونی دووه‌م 2022 - 16:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=6415

ئەنساروڵڵا بنکەی “طیبه الاسم” و بەشێک لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەعدەی لە ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی سعودیە دەرهێنا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەم ئۆپەراسیۆنەدا توانیان ١٦٠ کیلۆمەتری دووجا لە ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەعدە لەوانە: بنکەی “طیبه الاسم”، بەرزاییەکانی ئەلقزامیل، ئەلقاهیرە، ئەلربعە، ئەلرەملە ئەلسودا و ئەلمهور کۆنترۆل بکەنەوە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر لە دە تانک، ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکشکا و کەلوپەلە سەربازییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بنکەی “طیبه الاسم” لەلایەن ئەنساروڵڵاوە دەستی بەسەردا گیرا.

شایانی باسە، ئەنساروڵڵا پێشتر لە ئۆپەراسیۆنی فەجر ئەلسەحرا لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا توانی بوو شارۆچکەی ئەلیەتمە لە باکوری پارێزگای ئەلجوف و بەرزاییەکانی نزیک لە بنکەی “طیبه الاسم” و بیابانی ئەلجاشر کۆنترۆل بکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *