چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدای بە کردەوەیەکی تیرۆریستی زانی
شەممە 29 كانونی دووهم 2022 - 10:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=6407
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شیعەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی هێرشە ڕۆکێتەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای کرد و ئەو کردەوەی بە تیرۆریستی ناو برد.
هاوپەیمانییەکە ئەم هێرشەی لە پێناو دروستکردنی ناکۆکی و بیانوو بۆ دەستێوەردانی لایەنە بیانییەکان زانی کە بە نیازن دووبەرەکی لە نێوان رۆڵەکانی میللەتی عێراق دروست بکەن.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنە سیاسییەکانی تری عێراقی کرد کە بە دروستکردنی یەکڕیزی بە بێ پشت بەستن بە دەرەوە، دەرفەت بە تێکدانی ئاسایش و پێشێلکردنی سەروەری وڵات بە دوژمنان نەدەن.
لێدوانەکان