ڤیدیۆ: گروپی «گۆچانی موسا» کامێرەکانی رژێمی زایۆنیستی هاک کرد

شەممە 29 كانونی دووه‌م 2022 - 00:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=6399

گروپی «گۆچانی موسا» بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، هاککردنی کامێرەکانی شارەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی «گۆچانی موسا» بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، هاککردنی کامێرەکانی چاودێری چەند شارێکی فەڵەستینی داگیرکراوی ڕایگەیاند.

ئەم گروپە هاککەرە کە پێشتریش هێرشی سایبری بۆ سەر دامەزراوەکانی رژێمی زایۆنیستی ئەنجام داوە، لە پەیامێکدا بە دوو زمانی عیبری و ئینگلیزی ئاماژە بە زایۆنیستەکان ووتی، ئێمە چەندین ساڵە چاودێری هەر هەنگاوێکی ئێوە دەکەین. ئەمە تەنیا بەشێکی چاودێرییەکانمان لە کار و چالاکییەکانی ئێوەیە. لەکاتێکدا ناتوانن بیریشی لێ بکەن، ئێوە بە ئامانج دەگرین.

شایانی باسە ساڵی رابردوو چەند دامەزراوەیەکی سەربازی رژێمی زایۆنیستی لەلایەن ئەم گروپەوە هاک کرا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *