پێشهاتەکانی فەڵەستین و لوبنان، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هه‌ینی 28 كانونی دووه‌م 2022 - 19:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=6389

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئیسرائیلی لە ناوچە جیاجیاکانی بانکی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) هەڵیانکوتایە سەر خانووی فەڵەستینییەکان و نزیکەی ٢٠ کەسیان لە دانیشتووانی بەیت لەحم، جنین و ئەلخەلیل دەسبەسەر کرد.

١- پێشهاتەکانی فەڵەستین:
-بە هۆی بەردەوامی دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنیستی و شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی بۆ سەر بانکی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة)، کەتیبەکانی شەهیدانی ئەلئەقسا لە جنین هێزەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەڕەشەی هێرشی بە ئازارەوە لە رژێمی زایۆنیستی لە وەڵامی ئەو دەستدرێژیانە کردەوە.
-لەسەر داوای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، خۆپیشاندانی جەماوەری لە کەرتی غەزە وەک پشتیوانی لە میللەتی گەمارۆ دراوی یەمەن و ئیدانەکردنی تاوانەکانی هاوپەیمانی سعودیە ئەنجام درا.
-بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند خەریکی لێکۆڵینەوە لە پلانی بەرەی دموکراسی بۆ ئازادی فەڵەستین بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە دوو بەرەکی و یەکڕیزی و ئاشتەوایی نیشتمانیە.
-هێزەکانی ئیسرائیلی لە ناوچە جیاجیاکانی بانکی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) هەڵیانکوتایە سەر خانووی فەڵەستینییەکان و نزیکەی ٢٠ کەسیان لە دانیشتووانی بەیت لەحم، جنین و ئەلخەلیل دەسبەسەر کرد.
-سوریا بە توندی ئیدانەی ڕووخانی موڵک و ماڵی خەڵکی فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی کردەوە.
-فەهمی حەمەد بە هۆی هەڵمژینی گازی فرمێسکڕێژی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کامپی “قلندیا” لە باکوری قودسی داگیرکراو، گیانی لە دەست دا.
-ژمارەیەک لە هێزە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی تەقەیان لە بنکەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس کرد.

٢- پێشهاتەکانی لوبنان:
-میشەل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە ئامادەیی ئەو وڵاتە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ دیاریکردنی سنورە دەریاییەکانی باشوری لوبنان بە مەرجی پاراستنی ماف و سەروەری ئەو وڵاتە کردەوە.
-میشەل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان دوای دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوەیت رایگەیاند کە ئەو وڵاتە پێشوازی لە هەر هەنگاوێک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان لوبنان و وڵاتانی کەنداوی فارس دەکات.
-سەعد حەریری چالاکییە سیاسییەکانی هەڵپەساردەوە و رایگەیاند بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ناکات.
-مۆبایلەکەی لما فەقیە، بەڕێوبەری بەشی قەیران و ململانێکان و نووسینگەی بیروتی رێکخراوی مافی مرۆڤ بە بەرنامەیەکی ئیسرائیلی هاک کرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *