ڕووداوەکانی ئەفغانستان، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی هێرشە تۆپخانەییەکەی سوپای پاکستان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کۆنەر، منداڵێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.
١-کۆنەر:
-بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە شارۆچکەی مانوگی، چوار کەس لەوانە منداڵێک برینداربوون.
-لە ئەنجامی هێرشە تۆپخانەییەکەی سوپای پاکستان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی شارۆچکەی سەرکانو، منداڵێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.
٢-نەنگەرهار:
-بەرپرسانی هەواڵگری تاڵیبان ١١٠ کەسیان بە تۆمەتی قاچاغی چەک، دزی و ڕفاندنەوە دەسبەسەر کردەوە. لەم ئۆپەراسیۆنانەدا ١٧ چەکی سووک و قورس، دوو ئۆتۆمبێل و سێ تەن ماددەی هۆشبەر لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیراوە.
٣-کابوڵ:
لە تەقینەوەیەک لە گەڕەکی پەروانی شاری کابوڵ چەند کەسی سڤیل برینداربوون.
٤-بەلخ:
-تاڵیبان ٥٠ کەسی لە فڕۆکەخانەی مەزارشەریف لەوانە چەند دادوەرێکی حکومەتی پێشووی دەسبەسەر کرد.
-هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان زیاتر لە ٤٠ کەسیان لە خانوویەکی گەڕەکی فارابی شاری مەزارشەریف دەسبەسەر کرد.
٥-تەخار:
-خەڵکی تەخار بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە چەکدارانی تاڵیبان سووتەمەنی پێویستیان بە زۆری لە خەڵک وەردەگرن.
٦-بەغلان:
-خەڵکی شارۆچکەکانی پارێزگای بەغلان ناڕەزایەتیان لە کۆکردنەوەی نان و خواردن بە زۆرەملێ لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە دەبڕی.
٧-سەراج ئەلدین حەقانی وەزیری ناوخۆی تاڵیبان ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا دان بە تاڵیبان دا نەنێت، هەڕەشەکانمان لە دژی ئەوان بەردەوام دەبێت.
لێدوانەکان