کاردانەوەی مالیکی بە لێدوانەکەی موقتەدا سەدر
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکەی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر دەربڕی.
لە تویتی ناوبراو هاتووە: لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆمدا وا بووم کە وەڵامی ئەو کەسانە نادەمەوە کە ناکۆکییە سیاسی و نیشتمانییەکان بە کەسی دەکەن، بەڵام لە بواری سیاسی و ئەمنی و بۆ بەرگری لە عێراق و ئاسایشی و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانە کە ڕژانی خوێنی خەڵک بە بێ بایەخ دەزانن و دەست بە سەر سەروەت و سامان و ئازادییەکانی ئەواندا دەگرن، وەڵامی ئەوانم داوەتەوە.
لە پێگەی هێز و هەست بە بەرپرسیارێتی بۆ هەموو ئەو کەسانە کە بە دوای ناکۆکی، کینە و نەفرەتن دەڵێم کە دەستم بۆ باشترین پەیوەندیەکان درێژە، هەڵبەتە ئەگەر لە بەرژەوەندی عێراق و خەڵکەوە بێت. بە پێچەوانەوە من هەر جۆرە پەیوەندی و هاوبەشی لەگەڵ هەر لایەنێک ڕەتدەکەمەوە کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و شکۆی خەڵک بگەیەنێت و پێشوازی لێ ناکەم.
لێدوانەکان