گواستنەوەی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە تاجیکستانەوە بۆ بەرزاییەکانی بەغلان و پەنجشیر
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی پشتیوانی ژێر فەرمانی ئەحمەد مەسعود بە هاوکاری هەلیکۆپتەرەکانی تاجیکستان گەیەنرانە بەرزاییەکانی نێوان بەغلان و پەنجشیر.
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەحمەد مەسعود لە ٢٥ی کانوونی دووەم ژمارەیەک لە هێزەکانی بە هاوکاری سوپای تاجیکستانەوە لە ناوچەی کولابی باشوری ئەو وڵاتە بۆ بەرزاییەکانی نێوان پارێزگاکانی بەغلان و پەنجشیر لە ئەفغانستان گواستووەتەوە.
گواستنەوەی ئەو هێزانە دوای پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بە فەرماندەیی بەریالی سەنگین لە شارۆچکەی خوست و فەرنگی پارێزگای بەغلان ئەنجام دراوە. بە ووتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، تاڵیبان دوای ئەم پێکدادانە گەڕانی ماڵ بە ماڵیان زیاتر کردووە و خەڵکی سڤیلیان بۆ تۆمەتی هاوکاریکردنی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود دەستبەر و ئەشکەنجە کردووە.
گواستنەوەی هێز لە تاجیکستانەوە بۆ ئەفغانستان لە کاتێکدایە کە “عەلی مەیسەم نەزەری” ووتەبێژی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە هێرشەکانی ئەو هێزانە لە دژی تاڵیبان لە مانگەکانی داهاتوو هەواڵی دابوویەوە.
لێدوانەکان