نێوەندگیریی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی؟

پێنجشەممە 27 كانونی دووه‌م 2022 - 13:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=6361

سەبەق پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە لە نێوەندگیریی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەواڵی دایەوە.

بە ووتەی سەرچاوەکە، شاندێکی ئێرانی لە هەولێر کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ بەرپرسە باڵای یەکێتیش گفتوگۆ بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە کۆبوونەوەکانی شاندەکەی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی دوو حزب بە مەبەستی نزیککردنەوەی بۆچوونەکانیان بۆ دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *