ڕووداوەکانی یەمەن، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 27 كانونی دووه‌م 2022 - 11:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=6354

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمپانیای نێودەوڵەتی “ئیکسپۆی دوبەی” هەڵوەشاندنەوە و دواخستنی ژمارەیەک لە بەرنامەکانی لە ئیمارات بە هۆی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەنساروڵڵا ڕاگەیاند.

١- مأرب:
-هێرشی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە بەرزاییەکانی ئەلملعا تا جەبەل هنیە بەردەوامە.
-ئەنساروڵڵا بە دوو مووشەکەوە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیەی لە ناوچەی سێیەمی شاری مأرب و گردبوونەوەی هێزەکانی ئەلعمالقە لە نزیک شارۆچکەی حەریب کردە ئامانج.

٢-شبوە:
-شەڕ و پێکدادانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئەلحجب.

٣- هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە:
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ١١٤ جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵاـیان بۆردومان کردووە.
ئەم هێرشانە بەم شێوەیە: ٢٣ جار ئیدارەی ئەلجوبە، ١٤ جار ئیدارەی ئەلوادی، ٩ جار ئیدارەی حەریب، ٥ جار ئیدارەی ئەلعەبدیە و ٢ جار ئیدارەی مجزر لە پارێزگای مأرب، ٨ جار ئیدارەی بیحان لە پارێزگای شبوە، ٩ جار ئیدارەی ئەلسەبعین، ٤ جار ئیدارەی ئەلسەورە، ٢ جار ئیدارەی ئەرحب، ٧ جار ئیدارەی سەنحان، ٢ جار ئیدارەی بەنی مەتر، یەک جار ئیدارەی ئەلحصن و جارێک ناوچەی عطان لە پارێزگای سەنعا، ٤ جار ئیدارەی ئەلحدا، یەک جار ئیدارەی عتمە و جارێک شاری زومار لە پارێزگای زومار، ٣ جار ئیدارەی ئەلحەزم و ٧ جار ئیدارەی خب و ئەلشەعف لە پارێزگای ئەلجوف، ٥ جار ئیدارەی جەبەل حەبەشی و یەک جار ئیدارەی مقبنەی پارێزگای تەعەز، ٣ جار سەحرای ئەلئەجاشر و یەک جار ئیدارەی ئەلزاهیر لە پارێزگای سەعدە و جارێک ئیدارەی سەفیان لە پارێزگای عمران.

٤-ئەلحودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٥٣٢ جار ئاگربەستیان لەم پارێزگایە پێشێل کردووە.

٥- کۆمپانیای نێودەوڵەتی “ئیکسپۆی دوبەی” رایگەیاند کە ژمارەیەکی لە چالاکی و بەرنامەکانی کە بڕیار بوو لە ئیمارات ئەنجام بدرێت، لەبەر هەڕەشەکانی ئەنساروڵڵا هەڵوەشاندووە و دوا خستووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *