کۆتایی هاتنی پێکدادانەکان لە حەسەکە؛ هێزەکانی هەسەدە گرتووخانەی غوێرانیان کۆنترۆل کردەوە + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 27 كانونی دووه‌م 2022 - 00:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=6319

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوای حەوت ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داعش، توانیان گرتووخانەی غوێران و ناوچەکانی دەوروبەری کۆنترۆل بکەنەوە.

لە حەوتەمین رۆژ لە پێکدادانەکانی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەگەڵ داعش لە گرتووخانەی غوێران و ناوچەکانی دەوروبەری، ژمارەیکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش کوژران و ژمارەیەکی بەرچاویش خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردەوە. هەروەها ٢٣ کارمەند کە لەلایەن داعشەوە وەکو دیل دەستگیرکرابوون، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەنێو گرتووخانەی غوێران رزگارکران.

شایانی باسە ژمارەی هێرش و چالاکییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە. وەک دەبینرێت لایەنگرانی داعش بە دوای زیندووکردنەوەی گروپی تیرۆریستی داعش لە پێناو جێبەجێکردنی هەنگاوە تێکدەرانەکانیان لە عێراق و سوریا و تەنانەت لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *