فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا لە ئاسمانی نزیک جۆلانی داگیرکراو + ڤیدیۆ

سێشەممە 25 كانونی دووه‌م 2022 - 17:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=6252

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا فڕینی هاوبەشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا لە ئاسمانی سنوورەکانی سوریا و لە نزیک جۆلانی داگیرکراوی ڕاگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی دووشەممە (٢٤ی کانوونی دووەم)، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا لە ئاسمانی سنوورەکانی سوریا و لە نزیک جۆلانی داگیرکراودا، دەستیان بە فڕینی هاوبەش کرد. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ و دیمەشق پلانیان داناوە کە بە شێوەیەکی بەردەوام ئەم دەوریە هاوبەشانە ئەنجام بدەن.

هەر لەم بارەیەوە رۆژنامەی زایۆنیستی یەدیۆت ئەهارۆنۆت نووسیویەتی: دەوریە هاوبەشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا لە نزیک بەرزاییەکانی جۆلانەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا کەم دەکاتەوە. هەندێک پەیوەندی لە ئاستی ئەمنیەوە لە نێوان بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل و ڕوسیا بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بەڕێوەدەچێت.
کەناڵی ١١ی رژێمی زایۆنیستی هەروەها دەوریە هاوبەشەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریای بە “هاوکاری نیگەران کەرەوە” ناو بردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *