عەسائیب: چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بووەتە هێزێکی سیاسی ڕاستەقینەی عێراق

دووشەممە 24 كانونی دووه‌م 2022 - 22:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=6244

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بووەتە هێزێکی ڕاستەقینەی عێراق.

قەیس خزعەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئارامی چوارچێوەی هەماهەنگی و پەیامەکانی بۆ ئاشتەوایی بە هۆی ئەوەیە کە ئەم چوارچێوەیە ئاگاداری ئەو هەموو دوژمنایەتی و پیلانگێڕییەی دژ بە گەلی عێراقە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەزانێت کە چ پیلانێک لە دژی گەلی یەکگرتووی عێراق داڕێژراوە و هەڵوێستەکانی ئەم چوارچێوەیە بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەوترێت بە هۆی لاوازییەوە نییە.

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختیکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی درێژە بە ڕۆڵی خۆی لە پێناو یەکڕیزی نیشتمانی دەدات تا عێراق و گەلەکەی ئاسایش و سەقامگیری بە خۆیانەوە ببینن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *