هێرشی موشەکی و درۆنی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری سعودیە + ڤیدیۆ و وێنە

دووشەممە 24 كانونی دووه‌م 2022 - 11:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=6219

ئەنساروڵڵا بە چەندین موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە پارێزگاکانی جیزان و عسیر لە باشوری سعودیە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شاری “ظهران الجنوب”ی پارێزگای عسیر و چەند ناوچەیەک لە پارێزگای جیزانی سعودیە. بەوتەی سەرچاوەکانی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە بە هۆی کەوتنە خوارەوەی چەند موشەکی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکانی پیشەسازی لە “جیزان” و “ظهران الجنوب”، زیانێکی ماددی گەورە بەر ژمارەیەک کارگە و ئۆتۆمبێل کەوتووە. هەروەها دوو کەسی سودانی و بەنگلادیشی لەم هێرشەدا برینداربوون و تا ئێستا هیچ زیانێکی تر رانەگەینراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی پوچەڵکردنەوەی هێرشێکی دیکەی ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی یەمەن دەکات و لە تێکشکاندنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئینتحاری لە ئاسمانی پارێزگای ئەلجوفی یەمەن هەواڵی دایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *