تەقینەوەی تیرۆریستی لە ڕۆژئاوای هەرات

یەکشەممە 23 كانونی دووه‌م 2022 - 22:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=6212

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری هەرات لە باکوری ڕۆژئاوای ئەفغانستان، ١٦ کەسی سڤیل بوونە قوربانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ڕۆژئاوای شاری هەرات، حەوت کەس لەوانە چوار ژن گیانیان لە دەست دا و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
لەبەر سەختی بڕینی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە و نەبوونی پێداویستی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی هەرات، بریندارانی هێرشەکە بۆ چارەسەری بۆ شاری مەشهدی ئێران گواستراونەتەوە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش لە بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل، ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەن ئەم گروپەوە ئەنجام درا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *