کوژرانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لەلایەن تاڵیبانەوە لە بەلخ

یەکشەممە 23 كانونی دووه‌م 2022 - 10:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=6190

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە باشوری پارێزگای بەلخ، بەلایەنی کەمەوە ١٢ کەس کوژران.

شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان لایەنگرانی ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان لە گوندی باختەر لە باشوری پارێزگای بەلخ ڕوویدا. لەم پێکدادانەدا “عەبدئەلقەدیر رەسول زادە” ناسراو بە “جەمشید کوێستانی” و حەوت کەس دیکە لە هێزەکانی کوژران. کوێستانی لە ئەفسەرانی تایبەتی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان بوو کە لەم دواییەدا چووە پاڵ هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و بەرپرسیارێتی چەندین ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە دژی تاڵیبانی لە پارێزگای بەلخ لە ئەستۆ دا بوو.

بە ووتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەم پێکدادانەدا دانیشتوویەکی باختەر بە ناوی “حاجی مێهر ئەڵڵا” و سێ ئەندامی خانەوادەکەی بە تۆمەتی یارمەتیدانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، لەلایەن تاڵیبانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە گوللە باران کراون.

پێکدادانەکە وەک یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جیدی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لەگەڵ تاڵیبان لە پارێزگای بەلخ دوای گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە دادەنرێت. ئەم پێکدادانە بە گشتی لەبەر بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناوچە شاخاوییەکان لە پارێزگاکانی پەنجشیر، بەغلان، کاپیسا، سەمەنگان و بەدەخشان ڕوودەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *