خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵکی یەمەن لە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانی سعودیە

شەممە 22 كانونی دووه‌م 2022 - 11:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=6130

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خەڵکی یەمەن لە شارەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەنساروڵڵا و لە دژی شەڕخوازی و بەردەوامی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانی سعودیەوە، خۆپیشاندانی جەماوەرییان ئەنجامدا.

خەڵکی یەمەن ڕۆژی رابردوو خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەریان لە لە شارە جیاجیاکانی یەمەن لەوانە سەعدە، عمران، زمار و سەنعا پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجام دان. ئەوان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا دروشمیان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل ووتەوە و ئیدانەی ئەو تاوانانەشیان کرد کە هاوپەیمانی سعودیە بە سەرکردایەتی سعودیە و ئیمارات ئەنجامیان داوە. چینە جیاجیاکانی یەمەن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەسیرە، جەختیان لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژییە کرد کە لە دژی خەڵکی مەدەنی و بێتاوان و موڵکی گشتی لە هەموو یەمەندا دەکرێت.

لە ئەنجامی هێرشە خوێناوییەی ڕۆژی رابردووی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر پارێزگاکانی سەعدە، ئەلحودەیدە و عمران، زیاتر لە ٨٧ کەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٦ کەسی دیکەش برینداربوون. لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئیماراتیان نائەمن ڕاگەیاند و داوایان لەهاوڵاتیان کرد کە لە دامەزراوە حکومییەکان دوور بکەونەوە و کۆمپانیا بیانییەکان لە خاکی ئەو وڵاتە بکشێنەوە.

زانیاری زیاتر:

بەیاننامەی ئەنساروڵڵا: ئەمریکا بەرپرسیارە لە هێرشەکەی سەعدە/ ڕێپێوانی ملیۆنان یەمەنی لە دژی ئەو تاوانانە

بۆردومانی بەندیخانەی سەعدە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە + وێنەکان +١٨

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *