نوری مالیکی لە کوێی حکومەتی داهاتووی عێراقدا دەبێت؟

هه‌ینی 21 كانونی دووه‌م 2022 - 18:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=6101

نوری مالیکی قبوڵی کردووە هادی عامری سەرکردایەتی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر، لە ئەستۆ بگرێت.

لە کاتێکدا زیاتر لە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕیوە، گفتوگۆکان بۆ لێک نزیکردنەوەی دوو گروپی گەورەی شیعەی عێراق (ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی ناسراو بە چوارچێوەی هەماهەنگی) بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئەنجامێکی خوازیاری نەبووە و هەر دوو لایەن پێداگری لە داواکانیان دەکەن؛ ڕەوتی سەدر و موقتەدا سەدر کە گروپەکەیان زۆرترین کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە، سوورن لەسەر پێکهێنانی “حکومەتی زۆرینە نیشتمانی” و چوارچێوەی هەماهەنگی داوای “پێکهێنانی حکومەتێکی تەوافوقی” دەکەن.

لە دوایین پێشهاتەکان دا بۆ لێک نزیکردنەوەی هەردوولا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە حەنانە (مەقەڕی موقتەدا سەدر لە نەجەف) کۆ بووەوە کە بابەتی گفتوگۆکان پێکهێنانی هاوپەیمانی لەلایەن هەردوولاوە و چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بووە.

ئاراستەی ڕوداوەکانی دوای ئەم کۆبوونەوەیە گرنگە بە جۆرێکە کە هەندێک سەرچاوەی سیاسی لە ڕێککەوتنێکدا لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر سەبارەت پێکهێنانی هاوپەیمانی یەکگرتوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەواڵ دەدەن و لەم هاوپەیمانییەدا هیچ شوێنێک بۆ نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نابێتەوە. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناکۆکییانەی کە موقتەدا سەدر لەگەڵ نوری مالیکی لە رابردوو و لە ساڵانی نێوان (٢٠٠٦-٢٠١٤) هەیە، هەر بۆیە ئامادە نییە هاوپەیمانی لەگەڵ ناوبراو پێک بێنێت.

وەک دەوترێت مالیکی لەبەر بارودۆخەکە بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕازیە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکە بکات و لەم ڕووەوە لەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرۆکی ڕەوتی سەدردا کراوە، قبوڵی کردووە هادی عامری سەرکردایەتی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر، لە ئەستۆ بگرێت.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، نوری مالکی کە هاوپەیمانیەکەی (دەوڵەتی یاسا) وەک بەشێک لە ڕێکەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بەشداری لە حکومەتی داهاتوو دەکەن، لەبەرامبەر بەشدارینەکردنی لە حکومەتی داهاتوودا داوای پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *