گیانلەدەستدانی ١١ سەرباز و ئەفسەری عێراقی لە هێرشێکی داعش

هه‌ینی 21 كانونی دووه‌م 2022 - 13:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=6098

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرێکی هێزەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە، ١١ کەس لەو هێزانە گیانیان لە دەست دا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرێکی لیوای دوو لە فیرقەی یەکی سوپای عێراق لە گوندی تاڵعە و ئوم کەرامی لە ڕۆژئاوای ناحیەی عوزێم سەر بە قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە کە بە هۆیەوە ١٠ سەرباز و ئەفسەرێکی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە. هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش بە بەکارهێنانی چەکی مامناوەند و تەقەکردنی لەناکاو ئەنجام دراوە.

یەکەی پشتیوانی سوپای عێراق بە کەلوپەلەکانیانەوە بۆ شوێنی هێرشەکە نێردراون.

ناوی شەهیدان بەم شێوەیە:
١- ضرغام لوی محمد
٢- عبدالله داود سلمان
٣- رزاق وهيب محمد
٤- مصطفى عباس حسن
٥- احمد شاصي عطيه
٦- حيدر جصان طلک
٧- رائد خميس غضبان
٨- سلام كاظم فالح
٩- محمد علي مختار
١٠- حيدر علی نوری
١١- سالم كاظم مهاوی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *