دوایین هەواڵەکان لە میحوەری شبوە و مأرب، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ + وێنە و ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەنساروڵڵا هێرشێکی قورسی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری پارێزگای مارب و ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە ـیان تێکشکاند.
دوای شکستی هێرشەکانی هێزەکانی ئەلعمالقە لە باکوری شارۆچکەی حەریب و ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی عەین، هاوپەیمانی سعودیە ئاراستەی هێرشەکانی بەرەو میحوەری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی ئەلجوبە چڕ کردۆتەوە. هەر لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی ئەلعمالقە لە شەوی رابردوو بە پشتیوانی تایبەتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە هێرشیان کردۆتە سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە بەرزاییەکانی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئۆم ئەلریش. بە ووتەی سەرچاوەیەکی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەو هاوپەیمانییە لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەی ئەلفەلیحە پوچەڵ کراوەتەوە و لەئێستادا پێکدادانەکان بە شێوەی ناوبەناو لە میحوەری باشوری شاری مأرب بەردەوامە.
لە میحوەری حەریب و عەین هەروەها هێزەکانی ئەنساروڵڵا بە دوو مووشەکەوە گردبوونەوەکانی هێزەکانی ئەلعمالقەیان لە ناوچەی جەعدر لە باکوری شاری حەریب و ناوچەی ئەلمنوی لە ئیدارەی عەین کردە ئامانج.
بە گوێرەی ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆ ٥٠ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە کوژراون و برینداربوون. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ١٢ جار میحوەرەکانی پارێزگای شبوە و ٣٦ جار میحوەرەکانی پارێزگای مأرب ـیان بۆردومان کردووە.
لەم رۆژانەدا شەڕ و پێکدادانەکانی شبوە و مأرب گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ و هەستیار و ئەگەر ئەنساروڵڵا گورزی کاریگەر لە جەستەی هێزە ئاسمانی و زەمینییەکانی هاوپەیمانی سعودیە نەدات، ئەوا ئەگەری کەوتنی پێگەکانیان لە باشوری شاری مأرب هەیە.
لێدوانەکان